قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ گیانداران، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 25/محرم/1448ه = 10/7/2026م دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ری بۆ گیانداران، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ك بوو یان چاك كرنه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی پێكراو یان لابردنی ئازاریك بوو له گیاندارهكهدا، یان لابردنی عه‌یبێك بوو كه توشی گیانداره‌كه بووبوو به هۆی ڕوداوێكه‌وه یان به هۆی سووتان یان شكانه‌وه..هتد ئه‌وه كارێكی دروسته، به‌ڵكوو هه‌ندێ كات موستهحهبیشه، چونكه شه‌ریعه‌ت فه‌رمانی كردووه به مامه‌ڵه‌ی باش له گه‌ڵ هه‌موو زینده‌وه‌رێكدا، و ڕێگری كردووه له ئازاردانییان، پێغه‌مبه‌ری ئازیز- صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت: (إن الله كتب الإحسان علی كل شی‌ء) رواه مسلم.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه هیچ پێویست نه‌بوو بۆ گیانداره‌كه ته‌نها مه‌به‌ست لێی جوانكاری شكڵ و شێوه بوو بۆ فه‌خر و شانازی و خۆههڵكیشان یان به‌شداری پێكردنی له پێشبركێی جوانكاریی، یان بۆ بازرگانی پێكردنی، ئه‌وه دروست نییه، چونكه گۆرینی خهلقهو ئازاردانی گیاندارهكهیهو خستنە ناو مه‌ترسی نه‌شته‌رگه‌ری ناپێویست و جۆرێكه له ئیسراف.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیّدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
25/محرم/1448ه = 10/7/2026م = 19/پوش په‌ڕ/2726ك




