قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آ‌له وأصحابه ومن والاه. وبعد:
به‌شێك له مامۆستایانی ئاینی وهاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی وه‌رگرتنی موچه له مه‌نفه‌ز و نوسینگه‌كانی حه‌واڵه‌و پاره‌گۆڕینه‌وه، له به‌رامبه‌ر عموله‌یه‌ك كه لێیان ده‌گێردرێته‌وه، به هۆی كه‌می ئامێره‌كانی (ATM) له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان یان له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی، هه‌ندێك له هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی زوو موچه‌كانیان بێته ده‌ست ڕێك ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ مه‌نفه‌زه‌كان یان دوكانه‌كانی پاره گۆڕینه‌وه له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره موچه‌كانیان بۆ وه‌رده‌گرن، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 18/ذوالقعدة/1447ه = 5/5/2026م دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
یه‌كه‌م: ئه‌صل وایه هه‌ر كه‌سێك موچه‌ی خۆی له (ATM)خۆ وه‌ربگرَت .
دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاوڵاتی په‌له‌ی بوو و پێویستی به‌وه بوو كه زوو موچه یان پاره‌كه‌ی خۆی بێته ده‌ست و له ئایتیئێمه‌كان بۆی وه‌رنه‌ده‌گیرا، ئه‌وا به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه دروسته:
أ. پێویسته موچه‌و پاره‌كه‌ی هاتبێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی و له ناو هه‌ژماره‌كه‌یدا بێت له‌و كاته‌ی كه مه‌نفه‌ز یان نوسینگه‌كان بۆی جێبه‌جێده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر موچه‌كه‌ی نه‌خرابێته سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی و هه‌ژماره‌كه‌ی پاره‌ی تیادا نه‌بێت، ئه‌وه قه‌رزێكه پێی ده‌درێت له‌لایه‌ن مه‌نفه‌ز یان نوسینگه‌كه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته ڕیبا و حه‌رامه.
ب. له‌و كاته‌ی كه مه‌نفه‌ز یان نوسینگه‌كه موچه‌كه‌ی پێ ده‌دات، پێویسته له ناو هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ره‌كه ده‌ری بهێنێت، یان له ڕه‌صیدی خۆی ده‌ری بهێنێت و ڕه‌صیدی هه‌بێت له‌و كاته‌داو هه‌ر له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی داویه‌تی به فه‌رمانبه‌ره‌كه له هه‌ژمارو جزدانی فه‌رمانبه‌ره‌كه بخرێته‌وه سه‌ر هه‌ژماری مه‌نفه‌زه‌كه یان نوسینگه‌كه، له‌به‌ر مه‌رجی ده‌ست به ده‌ستی(التقابض).
ت. پێمان باشه ئه‌گه‌ر كرا فه‌رمانبه‌ره‌كه به جودا عموله‌كه بدات به خاوه‌ن مه‌نفه‌زه‌كه یان نوسینگه‌كه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كرا ئه‌وا دروسته به پێی قاعیده‌ی (إذا ضاق الأمر اتسع).
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیّدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
18/ذوالقعدة/1447ه = 5/5/2026م = 15/گوڵان/2726ك




