ئەمڕۆ 17ی9ی2026 بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێزان بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی، حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەرۆکی زانکۆی سۆران، کارگێڕانی لق و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و مامۆستایانی ئاینی و ژمارەیەک لە مامۆستاو قوتابیانی زانکۆی سۆران و بەرپرسانی حزبی و حکومی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پانێڵی هاوبەشی بەشی لێکۆڵینەوە ستراتیژییە مێژوویی و شوێنەواری و کەلتوورییەکانی فاکەڵتی ئادابی زانکۆی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لەهۆڵی فاکەلتی ئاداب بەرێوە چوو.
پانێڵەکە تایبەت بوو بە یادی ٥٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و خوێندنەوەیەکی مێژوویی – دەسکەوتێکی گەورە بۆ کوردستان.
سەرەتای پانێڵەکە بەرێز د.ستار شێخ حسن وتاری ڕاگرایەتی فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆرانی خوێندنەوە و باسی لە گرنگی هەنگاوەکەو مێژووی پڕ سەروەری یەکێتی زانایان کرد.
دواتر بەرێز مامۆستا مەلا رەسول گەزنەیی وتاری لقی سۆرانی ەکێتی زانایانی خوێندەوە و ئامانجی پانێڵەکی شیکردەوەو وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی پەنجاو شەش ساڵە، تیشکی خستە سەر پێگەو رۆڵی ئەم رێکخراوە لە رابردوو و ئێستای خزمەت و هەنگاوەکان.
دواتر پانێڵەکە دەستی پێکردو هەر یەک لە بەرێزان: پ.ی.دکتۆر عبداللە ملا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بابەتێکی بەناونیشانی (ستراتیژییەت و هەڵوێستەکانی یەکێتی زانایان لەرووی ئایینی و نەتەوەیی) و د.رێباز دلاوەر راگری فاکەڵتی مێژووی بابەتێکی بەناونیشانی (دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وەک پێویستیەکی زانستی و دامەزراوەیی) پێشکەش کرد و باسیان لە لایەنی مێژووی و دەسکەوت و خزمەتەکانی یەکێتی زانایان کرد.
دواتر ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیار پانێڵەکەیان دەوڵەمەنتر کردو لە کۆتاییشدا سوپاس و رێزلێنان بەخشرایە پانێڵیستەکان.






