
زانستی میرات یەکێکە لە گرنگترین زانستە شەرعیەکان، کە بایەخدارە بە دیاریکردنی میراتگرەکان و شێوازی دابەشکردنی میرات، کێ چەند وەردەگرێت و چۆن بۆی دیاری دەکرێت، لەهەمان کات کێ بێ بەش دەبێت لە میرات.
لەپێناو بایەخدان بەم زانستە پر بەهایە، لە هەنگاوێکی تایبەت و تازەدا، یەکێتی زانایانی ئایینی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ خولێکی تایبەت و زانستی پەیوەست بە بابەتی (میرات) بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی کردەوە، کە تێیدا بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە چەند ئەلقەیەکی تایبەت وانەکانی خولەکە دەڵێتەوەو بە شێوەیەکی زانستی و ورد رێسا پەیوەندیدارەکانی ئەم زانستە گرنگە شرۆڤەو شەرح دەکات.






