قال الله تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43).
الحَمد لله ربّ العالمين والصّلاة والسّلام على حبيبنا ومولانا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومَن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين..
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە كوردستان لە دانیشتی ئەمڕۆ یەکشەممەی نائاسایی خۆیدا، هانی موسوڵمانانی هه‌بووی کوردستان ده‌دات بۆ ئەنجامدانی قوربانی چەندە بتوانن، چونكه سوننەتێکی یەکجار گەورەیەو خێر‌و پاداشتێكی نەبڕاوەی هه‌یه، وەک لە چەندین دەقی پیرۆزدا هاتووە، وەک لە فەتواکانی پێشوومان دا روونمانکردووەتەوە..
لێرەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم رێنوماییە شەرعییانە دووپات بکەینەوە، کە تێکڕایان لە چوارچێوەی ئادابی شەرعی سەربڕینی قوربانی و ئەحکامی تایبەتن بەو عیبادەتە پیرۆزەوە لەوانەش:
یه‌كه‌م: كاتی سه‌ربڕینی قوربانی له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له دوای نوێژی جه‌ژن ده‌ست پێ ده‌كات تا كۆتایی رۆژی چواره‌می جه‌ژن، له هه‌موو كاته‌كانی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا دروستە ئەنجام بدرێت، شه‌و بێت یان رۆژ جياوازی نیە.
دووەم: سه‌باره‌ت به ئاژەڵی قوربانی؛ بزن‌و مه‌ڕ هه‌ر یه‌كیان ته‌نها به‌یه‌ك قوربانی ده‌چێت به مه‌رجێك بزن دوو ساڵی ته‌واو كردبێت‌و مه‌ڕیش یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێت، ڕه‌شه وڵاغیش یه‌ك دانه‌ی بۆ حه‌وت قوربانی دهبێتو، مه‌رجه وڵاغه‌كه دوو ساڵی ته‌واو كردبێت. پێویسته ئه‌و حه‌یوانه‌ی كه ده‌یكاته قوربانی عه‌یبێكی وای نه‌بێت، واته: زۆر لاواز‌و شێت‌و كۆره‌و نهخۆشو له‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵام حه‌یوانی بێ قۆچ یان قۆچ شكاو ده‌شێت ئه‌گه‌ر شكاندنه‌كه لاوازی نه‌كردبێت، وه‌ئه‌گه‌ر گوێی هه‌ر دڕا بوو یان كون كرا بوو ئه‌وا ده‌شێت، به‌مه‌رجێك هیچی لێنه‌كرابێته‌وه، وهحهیوانێ ئه‌گه‌ر هه‌موو ددانه‌كانی كه‌وتبێ نابێت بۆ قوربانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك دوانێكی شكابوو یان كه‌وتبوو، ئه‌وا كێشه‌ی نییه به‌مه‌رجێك كاریگه‌ری خراپی نه‌بێت له‌سه‌ر خواردنی و به‌و هۆیه‌شه‌وه لاواز نه‌بووبێت، له‌قوربانی كردن‌دا ئاژه‌ڵی نێر‌و مێ فه‌رقیان نییه، وه ئه‌گه‌ر نێره خه‌سیویش بێت هه‌ر ده‌شێت.
سێیەم: چونکە قوربانی‌کردن لە ماڵێکدا سوننەتێکی کیفائییە، بۆیە دروستە سه‌رۆكی خێزان بۆ خۆی مه‌ڕێك یان بزنێك بکاتە قوربانی و لە خێر و پاداشتەکەیدا تەواوی خانه‌واده‌كه‌ی بەشداری پێ بکات، واته: دروسته مه‌ڕێك كه ته‌نها بۆ یه‌ك كه‌س ده‌شێت، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی وێنه‌ی پاداشتی(مثل الثواب) بنێرێت بۆ هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش مه‌به‌سته له‌و فه‌رموده‌ی كه له‌و باره‌وه هاتووه، نه‌ك ئەوەی دروست بێت یه‌ك مه‌ڕ بۆ قوربانی خانه‌واده بشێت.
چواره‌م: بۆ ئهوانەی كه چوونه‌ته حه‌ج و نیازی قوربانییان هەیە، باشتر وایه قوربانی لێرە لە کوردستان بکەن بە تەوکیل، چونکە له مه‌كه‌ی پیرۆز رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری قوربانی ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه ئه‌و پێویستیه‌ی لێره هه‌یه له‌وی نییه.
پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، دروسته كه‌سێك لێره بكه‌نه وه‌كیلی خۆیان و لێره قوربانییان بۆ بكه‌ن.
شەشەم: دروستە قوربانیكردن بۆ منداڵی ناباڵغ، به‌ڵام بۆی ده‌بێته سه‌ده‌قه. بۆیه چاكتر وایه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه گه‌ییشته تەمەنی بلۆغبوون دووباره قوربانی بكاته‌وه.
حەوته‌م: باش وایە پاره ته‌سلیم نەكرێت به هیچ ده‌زگا و رێکخراوێک بۆ ئەنجامدانی قوربانی، چونکە عیبادەتێکی سەربەخۆیە، خێرتر وایە کەسەکان بۆ خۆیان ئەنجامی بدەن، چونکە زیاتر دڵنیا دەبن لەوەی، کە چۆن قوربانییەکە دەکەن و بەپێی ئادابی شەریعەت جێبەجێی دەکەن.
هەشته‌م: لە مەزهەبی پێشەوامان حەزرەتی شافیعی دا (رحمه الله) و لا ى زۆرینەى زانایانی تریش دروست نییە گواستنه‌وه‌ی قوربانی له وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، یان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیكه، ته‌نها له‌و كاته‌دا نەبێت، كه كه‌سه‌كانی شوێنی دووه‌م زۆر ههژارترو پێویستر بن، یاخود خزمه هه‌ژاره‌كانیان له‌و جێیه بن. ئەمەش پێویستی بە تەقلیدی مەزهەبی پێشەوا (ئەبو حەنیفە) هەیە(رحمه الله).
بۆیە داواکارین کەس قوربانی نەباتە دەرەوەی کوردستان، بەتایبەت کە ئەمساڵ هەژاری و نەدارییەکی زۆر هەیە لە باشوری کوردستان و تێکڕای پارچە دابڕاوەکانی تریش..
نۆیه‌م: قوربانی نه‌زر ته‌نها ده‌درێته ماڵه هه‌ژاره‌كان، نابێت خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی‌و ئه‌وانه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ریه‌تی وه‌ك ژن و مناڵ و دایك و باوك لێی بخوات‌و، مه‌گه‌ر به میوانداری له ماڵێكی دیكه بیخوات، وه نابێت قوربانی نه‌زر بدرێته ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندیش.
دەیەم: قوربانی سوننه‌ت دروسته خاوه‌نه‌كه‌ی و ماڵ و منداڵی لێی بیخوات‌و، هه‌روه‌ها لێی بدرێته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش به مه‌رجێك موسڵمان بن، چونكه ئه‌مه قوربانییه‌و عیباده‌ته، سه‌ده‌قه‌ی عیباده‌تیش وه‌ك قوربانی و زه‌كاتی ماڵ ته‌نها له موسڵمانانه‌وه‌یه‌و بۆ موسڵمانانیش ده‌شێت.
یازده: قوربانیكردن بۆ مردوو ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبێت واجبە لە مەزهەبی خۆمان و زانایانی تریش بۆی بکرێت، بەڵام لە میراتەکەی خۆی، ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی نه‌كردبوو، هەر دروسته بۆی بکرێت به میراتی خۆی، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو میراتگره‌كان رێگه‌ی پێ بده‌ن، ئەگەرنا دروستە هه‌ر كه‌سێك به ماڵی خۆی لە راهی خودا بۆی بكات.
دوازدە: ئەگەر قوربانیەکە بۆ مردووی وەسێتکار بوو، نا بێت ماڵ و منداڵی خۆی یان دەوڵەمەندان لێی بخۆن، بەڵکوو تێکڕای واجبە بدرێتە هەژاران؛ چونکە پێویستی بە ئیزن و تەملیک هەیە، وەک لە سەرچاوەکاندا هاتووە، بەڵام ئەگەر کەسوکاری بۆ خۆیان بۆیان کرد، ئەوا دروستە لێی بخۆن و لێی ببەخشنە دەوڵەمەندانیش.
سیازدە: ئەگەر قوربانی لە گوندێک یان جێگەیەکدا بە هەرەوەزی ئەنجامدرا وەک ئێستا باوە، ئەوا پێویستە ئاگاداری قوربانی نەزر و وەسێتکراوی مردوو بن، کە پێویستە وەک گوتمان جودا بکرێنەوەو تەنها بدرێتە ماڵە هەژارەکان، ئەگەر چارەسەر نەکرا و بۆیان جیانەدەکرایەوە با تێکڕایان لەو مەسئەلەدا تەقلیدی مەزهەبی پێشەوا ئیمامی ئەحمەد(رحمه الله) بکەن.
چواردە: دروسته به‌بێ پرس پێكردن كه‌سێك قوربانی بۆ كه‌سێكی دیكه بكات، تەنانەت ئەگەر مردوو وەسێتیشی نەکردبوو لەسەر رای هەندێک لە زانایان هەر دروستە بۆی بکرێت.
پازدە: باشتر وایه له كاتی سه‌ربڕینه‌كه خاوه‌ن قوربانی ئاماده بێت، چونکە پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به ده‌ستی موباره‌كی خۆی به‌رانی به قۆچی كردۆته قوربانی.
ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بوو بەهۆی رێنوماییەکانی تەندروستی هه‌ر دروسته، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌ری ده‌بڕێت نییه‌تی ئه‌وی لێ بهێنێت و ئادابی شەرعی بەرجەستە بکات.
شازدە: پێمان باشە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێ بەجێ بکرێت سەبارەت بە کوشتنەوەی قوربانیەکە لە کوشتارگەکان و رەچاوی پاک‌وخاوێنی زۆر پێویستە بکرێت لەپێناو سەلامەتی و بەرژەوەند گشتی.
والله تعالى أعلم.
وصلّى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە كوردستان
٧ ذوالحجة ١٤٤٧ك=
٢٤ -٥-٢٠٢٦ز = ٣ جۆزەردان ٢٧٢٦ک




