سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ 13ی8ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر کردەوەو لەلایەن بەرێزان د.پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقاف و ستافی یاوەری و مامۆستا مەلا رسول گەزنەیی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و دەستەی کارگێڕی لق بە گەرمییەوە پێشوازی کرا.

لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئایینی بە گشتی و دەڤەری سۆران بە تایبەتی کراو چەند پرسێکی ئایینی و کۆمەلایەتی  پەیوەست بەدەڤەرەکەو زانایان گەنگەشە کرا، پاشان چەند پێشنیارێک تاوتوێ کرا بۆ کار لەسەر کردن کە پەیوەستن بە خزمەتی هاوڵاتیانی ئیدارەی سۆران .

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی...