سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپی دیاردەو مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی دەکات

ئەمرۆ 10ی9ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، خولی تایبەت بە پرۆژی بەشداریکردنی کۆمەڵگە لە کەمکردنەوەی کۆچی نائاسایی کرد، کە لە لایەن رێکخراوی تواناسازی ئافرەتان بە پاڵپشتی رێکخراوی سیفاری بەریتانی بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و نوێنەری پێکهاتەکان رێکخرا بوو.

خولەکە ماوەی سێ رۆژی خایاندو لە لایەن راهێنەری بە توانا د.عبدالله عمر یاسین چەند توێژینەوە و بابەتی گرنگ و داتاو زانیاری پەیوەست بە دیاردەی کۆچی نائاسایی پێشکەش کران و بەشداربووان بە گفتوگۆو سەرنج و تێڕوانینی گونجاو خولەکەیان بەهێزتر کرد.

لەمیانی بەسەرکردنەوەی خولەکە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان، وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای دەستخۆشی لە رێکخەرانی خولەکەو بەرێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف، خولەکەی بە گرنگ وەسف کردو پاڵپشتی یەکێتی زانایانی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دەربڕی کە لە خزمەتی گشتی و خەڵکی کوردستانن، بەتایبەت لە بواری نەهێشتنی کۆچی نایاسایی، هەروەک تیشکی خستەر سەر چەند دەقێکی شەرعی کە رێگری دەکات لەخۆخستنە نێو هەلاکەت، چونکە بەشێکی گەنجان وەک پێویست هۆشیاریان لەبارەی ئەو کۆچەی کە زیانی بۆ کیان و کۆمەڵگە و تەنانەت گیانی ئەو گەنجانەش هەیە، کە زۆر جار مەرگەساتی گەورەی لێ کەوتۆتەوە.

هەروەها بەرێز د.بەشیر خلیل حەداد سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە مەترسی کۆچی نائاسایی و لێکەوتە خراپەکانی بەسەر تاک و کۆمەڵگە بۆ بەشداربووان خستە ڕوو.

دواتر بەرێز کاک ئەمیر عوسمان بەرێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەناوی خۆی و ئامادەبووان و رێکخەرانی خولەکە سوپاسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کرد بۆ پاڵپشتی و بەشدرای و هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ خولەکە.

شایەنی باسە لەم خولەدا بەرێز د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی وەک نوێنەری یەکێتی زانایان بەشداری خولەکە بوو، پەیوەست لە سەر پرسی کۆچی ئاسایی توێژینەوەیەکی فیقهی پێشکەش کردو تێڕوانینی ئایینی و رای پەسەندی ئەنجومەنی باڵای فەتوای لەم بارەوە بۆ بەشداربووان شیکردەوە.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

داوای دامەزراندنی 500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش دەکرێت