ئەمرۆ 24ی8ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەیی بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و بەرێوەبەری ئەوەقافی سۆران و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و ئەمنی و بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بنکەی شێخ فەتاح نەقشبەندی بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز کرد.
لەم مەراسیمە سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێرای دەستخۆشی و پیرۆزبایی کردنەوەی ئەم بنکەیە لە سۆران، باسی لە گرنگی و گەورەیی فێرکردنی قورئان و بایەخدانی حکومەت بەم بنکانە کردو هیوای خواست ببێتە هەنگاوێک بۆ خزمەتی شارەکەو سەرپەرشتی کردنی منداڵانی تامەزرۆ بۆ خوێندنی قورئانی پیرۆزو پەروەردەکردنیان بە جوانترین شێوە.





