سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی – أمناء الأقصى- دەکات

 

ئەمرۆ 19ی7ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان؛ پێشوازی لە بەرێز دکتۆر محمد الحاج بەرپرسی پەیوەندیە نیودەولەتیەکانی دەزگای أمناء الأقصى ی فەلەستینی و بەرێز ایمن یلدرم ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری دەزگای أمناء الأقصى و د.فائز عزیز کرد.

لە دانیشتنێکدا باس لە دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو رۆڵی دامەزراوەی ئایینی لە گۆڕانکارییە هاوبەشەکان و چارەسەری ئیسلامی بۆ گرفت و ئاڵنگارییەکان کرا، هەروەک باس لە رۆلی یەکێتی زانایان و دەربڕینی هەڵوێست بەرامبەر گەلی فەڵەستین و قودسی پیرۆز کرا، کە زانایانی ئایینی لە کوردستان وەک ئەرکێکی ئایینی پێگەی مزگەوتی ئەقسا بە پیرۆز دەزانن و پارێزگاری لێ کردنی وەک ئەرکێکی هاوبەش دادەنێن.

لە لایەن خۆشیەوە بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی ئومەنای ئەقسا وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارەکە، رۆڵ و هەوڵوێستی زانایانی کوردی بەرز نرخاند، لە هاوهەڵوێستی موسڵمانان و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و میانڕەوی و کاری پێکەوەیی و پەیوەندییە فراوان و هەنگاوە مرۆییەکان.

لە بەشێکی دیکەی دانیشنەکە باس لە پێویستی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەت لە نێوان زانایانی ئایینی هەرێمی کوردستان و دەستەی ئومەنای ئەقسا لە فەڵەستین جەختی لێ کرایەوەو کۆک بوون لە سەر هەماهەنگی و سازکردنی ئەم جۆرە دیدارو پەیوەندییانە.

 

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان...