ئەمرۆ 1ی7ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستای سنووری پارێزگای هەولێر کرد، کە لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ وەک مورشیدی ئایینی بەشدار بوون.
لە دیدارێکدا باس لە پرۆسەی حەجی ئەمسڵ کرا، کە بە شێوەیەکی گشتی بە رێکوپێکی و سەرکەوتووانە بەرێوەچوو، بەتایبەت لەرووی ئایینی و پرسی فەتوا لەو بابەتانەی ساڵانە دەبنە جێی مشتومڕی حاجیان لە سەفەری حەجدا.
سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی بە دیدارو سەردانەکەیان، دەستخۆشی ئاراستە کردن و هیوای خواست ساڵانە پرۆسەی حەج بە سەرکەوتوانە بەرێوە بچێت، هەروەک سوپاسی خۆی ئاراستەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد لەهەمبەر ئەو پاڵپشتی و سەرپەرشتی کردنەی حاجیانی کوردستان ساڵانە پێشکەش دەکەن.





