لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی دەکات

ڕۆژی چورشەممە ٢٢ / ٧ / ٢٠٢٦ بەڕێز نەوشیروان لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۲ ی ڕێکخستنی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شاندی یاوەری کەپێکهاتبوون لە بەڕێزان کاک ساڵەح فەقێ جێگری مەڵبەند و مامۆستا احمد گەڕاوی و کاک وەرزێر سەردانی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانیان کرد و لەلایەن لێپرسراوی لق و ستافی کارگێڕی و ئەنجومەنی لقەوە پێشوازیان لێکرا و بەخێرهێنران.
دواتر لەوتەیەکی کورتداو بەناوی هەموو زانایانی بەڕێزەوە مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەخێرهاتنی گەرمی میوانانی کردو خۆشحاڵی دەربڕی بە هەنگاوو تەوازوعی بەرپرسان و دەستخۆشی لێکردن کەسەرجەم توێژەکان بەسەردەکەنەوەو هەروەها تیشکی خستە سەر پێگە و ڕۆڵی زانایانی ئایینی و یەکێتی زانایانی کوردستان و ئامادەییە مەیدانییەکانی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لەسەر هەموو ئاستەکان و لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکی خۆشەویستی چەمچەماڵ.
لەبەرامبەردا بەڕێز نەوشیروان احمد سوپاسی زانایانی سنوری لقی چەمچەماڵی کرد بۆپێشوازی و ڕێز و هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیان و بەڵێنی بەئامادەبووان دا کە پارسەنگ و پشتیوانی خەڵک و زانایانی ئایینی سنورەکە دەبێت بۆ باشترکردنی دۆخ و ژیانی هاوڵاتیانی دەڤەرەکە.
پاشان دەرفەتی گفتوگۆ ڕەخسێنرا و زانایانی بەڕێزی ئامادەبوو چەند سەرنج و تێبینی و پێشنیارێکیان ئاراستەی لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و بەڕێزشیان بەسنگفراوانیەوە گوێی بۆگرتن و پێی ووتن من لەناوچەمچەماڵدا ئەمێنمەوەو لەگەڵ خۆشی و ناخۆشی خەڵکی ئەم شارەدا دەژیم و ئەوەی لەتوانامدا هەبێت درێغی ناکەم بۆ خزمەتی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوان .
پاشان لەلایەن ستافی لقی چەمچەماڵەوە چەند قورئانێکی پیرۆز کەخەت و دیزاینی تایبەت بوون پێشکەشی میوانان کران و ئەوانیش بەسوپاسەوە دیاریەکانیان وەرگرت و بەڕێزەوە بەڕێکران .

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان...