ئەمڕۆ شەممە ۲٥ / ۷ / ٢٠٢٦ لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لە هۆڵی کۆبونەوە و سیمینارەکانی لق لە شاری کەلار، لە میانەی زنجیرە چالاکیە زانستیەکانیدا دانیشتێکی زانستی لە بواری مەقامی گەورەی فەتوا و هەیبەتی بڕیاردان بەناوی پەروەردگاری جیهان بەڕێوەبرد کەتێیدا مامۆستا مەلا طارق هەمەوەندی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی ئیمامی حەمزە ی شاری ڕزگاری بابەتێکی بەناونیشانی :
{مَقَامُ الْفُتْيَا وَخُطُورَةُ الْقَوْلِ عَلَى اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ} پێشکەشکرد و لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆیەکی بەسوود لەسەربابەتەکە کرا و ڕا و بۆچون و پێشنیار و بیرۆکەکان تاوتوێکران .






