لەساڵوەگەڕی وەفاتی حاجی ملا احمدی سیوەیلی

 

مێژووی زانایەکی نیشتیمان پەروەر،و خەمخۆری گەلەکەی، خاوەن هەڵوێست

لەسەرەتای هەشتاکان لە ئۆردوگای کەناروێ بووین، شەوێک گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی بەکاروانی هاتبوو، لەنزیک ڕەبایەی سریەی جەیش دەکەوێتە خافڵگیری سەربازی و بێ بەزەییانە، دەست و قاچی دەبەستن و لەدوای هێسترەکەی خۆی دەخەن وڕایدەکێشن وبەقەمبەی تفەنگ کانیان، لێی دەدەن تاشەهید دەبێ، بەهەرحاڵ لە حەوشەی بنکەی تەندروستی کەناروێ دایدەنێن و بەپەرستارەکانی بنکەکە کاک حاجی هیدایەتی وکاک ملاعبدالرحمنی مڕانەیی بوون، هەردووکیان، دیندارویەڕێزبوون، دەڵێن با بنێژرێت.ئەوانیش هەواڵیان بۆ باوکم گەڕەکی 115 نارد. یەکسەر باوکم داوای لەخوالێی خۆشبێ حاجی عبدالرحمن ی ئامۆزای کرد، بەتوێتا داستۆنەکەی بچێت تەرمەکەی بهێنێتە مزگەوتی سەرپردەکە ،کە ئێستا پێی دەڵێن تازەدێ، ئەوسالە ئەوقاف ناوی مزگەوتی خولەفای ڕاشدین بوو.

کاتێک هێنای ودایانگرت هێنایانە حەوشەکە. باوکم لەسەری لادا، زۆر نیگەران بوو کە بەوشێوە دڕندانەیە شەهیدکرابوو، بۆیە فەرمانی کرد قوڕئان بدەنە بڵندگۆی مزگەوتەکە تاخەڵکی بزانن جەنازەیەک هەیە، ئیتر خەڵکی واڕاهێنرابوو، هەرکات لە بڵندگۆی مزگەوتەوە لەکاتی نائاسایی قوڕئان لێدرا واتای ئەوەیە، پرسەهەیە و خەڵکی بەرەو گۆڕستان یان مزگەوت دەهاتن. دوای شوشتن تەرمەکە بەرەو گۆڕستانی کێسەڵاوا بەڕێ کرا، حاجی عبدالرحمان شریتێکی عبدالباسط عبدالصمد ی لەسەر تەسجیلی سەیارەکەی دانابوو سوڕەتی التكويری لێدەداو تەواوی دەنگی بەرزی دابوویە، کەباسی بەتاوانی شەهید کردنی أصحاب الاخدود دەکات.

دوای گەیشتن بە گۆڕستان،بەرپرسی پۆلیسی کەناروێ هاتبوو ویستی لە گۆڕەکە نزیک ببێتەوە و داوابکات بنێژرێ دەترسا لە کاردانەوە، باوکم پێی گوت ( وەرەدواوبڕۆلەوێدا دابنیشە ئەوە کاری ئێمەیە )،ئەویش یەکسەر بە گوێی کرد و زانی دۆخەکە باش نیە. پاش دوای ناشتنی ، باوکم تەشریفی چووە سەر گۆڕەکەی دەستی کرد بەتەڵقین کردنی، بەجۆرێک وەک ئەوەی خۆشەویسترین کەسی شەهیدکرابێ، هەموو جارێ دەیفەرموو، وامزانییوە ڕۆحەکەی گوێی لێیەتی ، دواترئەوڕۆژە پرسەی بۆگێڕا، (بۆگەنجێکی کوردوستانی ڕۆژهەڵات، کەبەپێوەری حیزبی بەعس هەم قاجاغە،هەم ئێرانی،هەم کورد) لەو گرنگتر،فەرماندەی سریە، ملازم شاکر هاتە پرسەکە، لەتەنیشت باوکمدا دانیشت، لەباوکمی پرسی بوو، من فەرمانم پێ نەکردبوون بیکوژن، ئایە من تاوانباربووم؟ لەوەڵامدا فەرمووبووی بەڵێ تۆ هەتا صدام حسين…بەشدارن لەکوشتنەکەیدا،و لە خوا بترسە.دوای چەندڕۆژێک کەس و کارەکەی هاتن و  دەستخۆشی هەڵوێست دەیان کرد.

هەزاران ڕەحمەت لە ڕۆحی .

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

ئەهلی دڵ و ئەهلی زانست: تەواوکەری یەکترن، نەک ڕکابەر...