مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 

بەرەبەیانی ئەمرۆ 26ی8ی2026 مامۆستا و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری تەقتەق؛ مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی

بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی)مان پێگه‌یشت، کە  بە هۆی جەڵتەوە کۆچی دوایی کرد.

به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

26ی8ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر(درودی خوای...