مامۆستا مەلا سەید عەلی ساڵح کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 

ئەمرۆ 20ی8ی2026 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی، مامۆستا مەلا سەید عەلی سەید ساڵح لە شاری هەولێركۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا سەید عەلی ساڵح

بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا سەید عەلی ساڵح)مان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

20ی8ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان...