ئەمرۆ 3ی7ی2026 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی؛ مامۆستا مەلا محمد مەلا عومەر بێژوێی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا محمد بێژوێی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا محمد بێژوێی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئەمرۆلە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3ی7ی2026




