ئەمرۆ 21ی6ی2026 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری شاری هەولێر؛ مامۆستا مەلا شێخ ڕەزا باقلانی بەرزنجی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا شێخ ڕەزا باقلانی بەرزنجی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا شێخ ڕەزا باقلانی بەرزنجی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئەمرۆ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا شێخ ڕەزا باقلانی رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی زانست و ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد بوو، هەمیشە دەم بە زیکرو سادەو خۆشەویستی لای خەڵک و جێی رێزێکی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
21ی6ی2026




