قال الله تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43).
الحَمد لله ربّ العالمين والصّلاة والسّلام على حبيبنا ومولانا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومَن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين..
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و پسوله‌یه‌ی كه حكومه‌ت ده‌یدا به‌جوتیاران به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕێژه‌ی شایستهبونیان له وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان له سایلۆكان و كڕینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 30/شه‌ووالی/1440 به‌رامبه‌ر 2/7/2019 دوای ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ پسپۆڕان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و جوتیاران سه‌باره‌ت به‌شێوه‌ی ئه‌و پسوله‌یه و چۆنیه‌تی فرۆشتنه‌وه‌ی به‌م شێوه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پسوڵه‌یه كاڵایه‌كی دیاریكراو نییه‌و چه‌كیش نییه، به‌ڵكو ته‌نها په‌ڕاوێكی فه‌رمیه و به‌هۆی مافی فرۆشتنی بڕێك گه‌نم ده‌به‌خشرێ به‌جوتیاران، بۆیه به‌شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و ته‌نازولكردن له‌و مافه به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌ك دروسته مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه :
1- باشتر وایه جوتیاران به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و پسوڵانه ببه‌خشن به هاوپیشه‌كانیان خۆیان له‌و جوتیارانه‌ی گه‌نمیان زۆر چاندووه وه زه‌ویه‌كانیان پان و فراوانه.
2- كڕیاری پسوڵه‌كه پێویسته گه‌نمی هه‌رێمی كوردستانی ڕاده‌ست بكات، نه‌ك گه‌نم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهێنێ و ڕاده‌ستی سایلۆی بكات به‌هۆی ئه‌و پسوولانه‌ی كه ده‌یانكڕێته‌وه .
3- ئه‌صل وایه به‌شێوه‌ی فرۆشتن نه‌بێت به‌ڵكو به‌شێوه‌ی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و ته‌نازول بێت له‌و مافه ” رفع الید” مانای: جوتیار بڵێت: ده‌ستم له‌سه‌ر ئه‌و پسووڵهیهی خۆم هه‌ڵگرت كه مافی خۆمه بۆ (تۆ) له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه.
4- حكومه‌ت ڕازی بێت و ڕێگر نه‌بێت له مامه‌ڵه پێوه‌كردنی .
5- پێویسته جوتیار فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و پسووله‌یه نه‌كاته پیشه‌ی ساڵانه‌ی خۆی و به‌و هۆیه‌شه‌وه زه‌ویه‌كه‌ی فه‌رامۆش بكات.
6- پێویسته خاوه‌نی ئه‌و پسووڵه‌یه جوتیاری فیعلی و فه‌رمی كوردستان بێت.
والله تعالی أعلم
وصلّى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
28/شوال/ 1440ه
2ی7ی2019م
تێبینی: ئەم فەتوایە پێشتر دەرچووەو بڵاوکراوەتەوە، بەڵام لەبەر زۆری پرسیاری خەڵک بە پێویستمان زانی جارێکی تر بڵاوی بکەینەوە.




