لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

 

سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ / ٧ / ٢٠٢٦ لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی سازکرد و سەرەتای کۆبونەوەکەش بەخوێندنی قورئان و پاڕانەوە بۆخەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان لەلایەن بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجیەوە چەندخاڵێکی گرنگ و تایبەت بەپرەنسیپ و بنەماکانی کاری ڕێکخراوەیی ڕونکرانەوەو جەختی کردەوە لە توندوتۆڵکردنەوەی هەنگاوە پیشەییەکان و دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و یەکێتی زانایان و پرسینەوە لە تەنروستی و گوزەرانی زانایانی سنورەکەو هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئیداری و یاسایی و پیشەییەکانی سنورەکە لەپێناو بەرژەوەندی زانایانی ئایینی و خەڵکی سنورەکە.
دواتر لەلایەن کارگێڕان و لێپرسراوی بەش و ناوچەکان چەند تەوەرەیەک ئاراستەی کۆبونەوەکە کران و گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە کرا .
پاشان ژمارەیەک لەمامۆستایانی ئایینی میوانی لقی چەمچەماڵ بوون بۆ خوانی نیوەڕۆ.

 

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان...