زانای ئیسلامی و مەلای ڕەسەن (پەیامداری  پێغەمبەرە، نەک فەیسبوک)

 

پەیامی پێغەمبەری ئیسلام محمد(صلى الله عليه واله وسلم) :-  بریتیە لە پەیامی دڵسۆزی و نیشاندانی ڕێگای ئازادی و بەختەوەری و سەربەرزی و بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خودایە. پەیامی پاراستنی ئاسایشی تاک و خێزان و کۆمەڵگە یە لە لێکترازان و سنورشکاندن و بێ فەرمانی خودا و پێغەمبەر . باسی تۆخکردنەوەی بەندایەتییە بۆ خودای باڵادەست.

تۆڕی فەیسبوک:- فرەئاڕاستەیە فرە فیکرەیە، جۆرەها بیرو بیرکردنەوە بازاڕەدەکا، فرە حەزو ئارەزووە، کەس کەس ناناسێ، تەنها وێنە ڤیدۆ نوسراو دیارە، ئەوەی تیایدا پارێزراو نیە شکۆی مرۆڤەکانە. زۆر بەئاسانی هەمووکەس دەتوانێ ئەجینداو ویستی خۆی تیا بەبازاڕی بکات.

بۆیە؛ تەنها کەسێک کە لەگەڵ ئەوەی دەبێت بەئاگا بێت لەژیانی گشتی خەڵکی لەهەموو ڕوویەکەوە دابڕاو نەبێت لەژیان و گوزەرانی خەڵک، هاوکات دەبێت نەچێتە ژێر کاریگەری ژینگەی فەیسبووک ئەو کەسە (زانای ئیسلامی و بانگخوازە).

ئەرکی مامۆستایانی ئایینی و ئێمەومانان:- ئاڕاستەکردن و ڕێگا نیشاندانە بەزوبانی شیرینی کوردی و پێغەمبەرانە، بەوپەڕی دانایی و دڵسۆزی ودوورلەزوبانی گشتی (بازاڕی) وناوزڕاندن وتەشهیرکردن. زوبانی گشتی بۆهەرکەسێک ئاسایی بێ بۆ ئێمە (نەخێر) چونکە ئەمە هەڵێنجراوی ئەم ئایەتەیە کە خوای گەورە دەفەرموێ: (ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ) سورة النحل،(125)

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

ئەهلی دڵ و ئەهلی زانست: تەواوکەری یەکترن، نەک ڕکابەر...