مامۆستا مەلا حسێن حەسەن هەدینەی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 

ئەمرۆ 7ی8ی2026 سەیداو مامۆستای ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی؛ مامۆستا مەلا حسێن حەسەن هەدینەی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا حسێن حەسەن هەدینەی

بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا حسێن حەسەن هەدینەی)مان پێگه‌یشت.

به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

7ی8ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی...