لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بە ناونیشانی (با خۆشویستنی پێغەمبەر- درودی خوای لەسەر بێت- کۆمانبکاتەوە) ساز دەکات

 

ئەمڕۆ  ۲۲/ ٨ /٢٠٢٦ بەرامبەر بە ۹/ ربيع الاول / ۱٤٤۸ ی كۆچی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی کوردستان لەمیانی چالاکیەکانیدا لە هۆڵی کۆڕ و سیمینارەکانی لق لە شاری کەلار پانێڵێکی تایبەت بە مانگی مەولودی سەروەری مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد درودی خودای لەسەربێت بەناونیشانی (با خۆشویستنی پێغەمبەر” درودی خودای لەسەربێت ” کۆمانبکاتەوە) ڕێکخست،  کە تیایدا هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا مەلا طه گەرمیانی پێشنوێژووتارخوێنی مزگەوتی شەهید عەبدوڵا ی شاری ڕزگاری بابەتێکی بە ناونیشانی ( گەورەیی پێغەمبەر “درودی خودای لەسەربێت” لە قورئانی پیرۆزدا )، هەروەها مامۆستا بێستون ژاڵەیی، نوسەروشاعیری ناسراوی گەرمیان بابەتێکی بە ناونیشانی (ئەزموونی قووڵی شاعیرانی کورد لە خۆشویستن وستایش وپەسنی پێغەمبەردا” درودی خودای لەسەربێت” ) پێشکەش کرد ،

لە کۆتایی پانێڵەکەشدا کتێبێک سەبارەت بە شیعری شاعیرانی کورد سەبارەت بە پیرۆزڕاگرتنی یاد و ناوی  پێغەمبەر “درودی خودای لەسەربێت” بەناوی (گوڵستانی ئیرەم لە وەسفی فەخری عالەم “درودی خودای لەسەربێت” ) بە واژۆی بەڕێز بەرپرسی لقی گەرمیان مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەدیاری پێشکەش بە مامۆستایانی بەشداربوو کرا .

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان...