ئەمرۆ 3ی9ی2026 ە ئامادەبوونی “تەیب زرار شێروانی” بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر، “م. مەلا سەید مووسا یەحیا باقلانی” بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان و “شێخ عەدنان عەبدولقادر ئەلقادری” سەرۆکی کۆمەڵەی کوێتی بۆ کاری مرۆیی و “د. محەممەد سەلیم” سەرۆکی دەزگای حیباء بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، خولێکی سێ ڕۆژە بۆ ئسووڵی فیقهی کرایەوە.
بەرپرسی لقی هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کرد لە خولەکە ، کە بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر و یەکێتی زانایان و پالپشتی کۆمەڵەی کوەیتی بۆ کاری مرۆڤایەتی دەزگای حباء بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، خولەکە بە ناونیشانی: خولی زانستی ئوسوڵی فیقه) بۆ بەرێز شێخ عدنان عبدالقادر القادری رێکرا بوو.
ئەم خولەدا وێڕای وتاری بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر، بەرپرسی لقی هەولێر وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارو پاڵپشتیکەرانی خولەکە، باسی لە گرنگی ئەو جۆرە خولانە کردو تەئکیدی لەوە کردەوە، کە یەکێتی زانایان پالپشتی تەواوەتی ئەو هەنگاوانە دەکات، کە هۆکارن بۆ لێک نزیکبوونەوەی زانایان و بەرزکردنەوەی توانست و هۆشیارییان.
شایەنی باسە، ئەو خولە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، لەسەر ئاستی عێراق و کوردستانە و وانەکان لەلایەن “شێخ عەدنان عەبدولقادر ئەلقادری” سەرۆکی کۆمەڵەی کوێتی دەوترێنەوە، کە لە کۆتا ڕۆژدا، تاقیکردنەوە بە بەشداربوانی خولەکە دەکرێت و یەکەم و دووەم و سێیەم خەڵاتی تایبەت دەکرێن.




