یەکێتی زانایان: پشتگیری داواکاری مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی دەکەین

 

لە پەیامێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وێرای بەرزنرخاندنی خزمەتی مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی، پاڵپشتی داواکەیان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

لە دڵەوە لە خواست و ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی تێدەگەین، بەردەوام لەسەر هێڵ و لەهەماهەنگی بووین و داوای هەمیشەی ئێمە لە لایەنی پەیوەندیدار ئەوە بووە، کە لەرووی میلاک و بۆ پڕکردنەوەی مزگەوتەکان پێویستی زۆرمان بە دامەزراندن و ئاوەڕدانەوەی زیاتر لە مامۆستایانی دانەمەزراو هەیە، چەندین جار بە نوسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دامەزراندن یان گرێبەست..

لەو سۆنگەوە پاڵپشتی تەواوەتی داوای مامۆستایانی خۆبەخشی ئایینی دەکەین، ئەمە لە کاتێکدا خزمەتی هەموو مامۆستایانی ئایینی بەرز دەنرخێنین و پێزانینی زۆرمان بۆیان هەیە، هەروەها دەستخۆشی  بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە لە هەماهەنگی تەواو دان و بە پیر داخوازی و داواکانیان چوون، هیوادارین هەوڵەکان ئەنجامیان هەبێت.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

5ی10ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان خولی (ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی...