مامۆستا مەلا عمر قادر تەکلتوویی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 

ئەمرۆ 13ی10ی2026 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی کۆیە و هەولێر؛ مامۆستا مەلا عمر قادر تەکلتوویی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عمر قادر تەکلتوویی

بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا عمر قادر تەکلتوویی)مان پێگه‌یشت..

به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

13ی10ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری قەدەغەکردنی سەرجەم ماڵپەڕو ئەپلیکەیشنەکانی...