وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گشت پلاتفۆڕمەکانی ئالوگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆرێکس) و دراوە دیجیتاڵییەکان قەدەغە دەکات

بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بە ژمارە (3714) لە بەرواری 12ی10ی2026، کە ئاراستەی سەرجەم گشت کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ISP کراوە، تایبەت بە قەدەغەکردنی پلاتفۆرمەکانی ئالوگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆرێکس) و دراوە دیجیتاڵییەکان.

لە نوسراوەکە هاتووە: ئاماژە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان، ژمارە (١١٢٢٤) لە ڕێکەوتی 8ی9ی2026، تایبەت بە قەدەغەکردنی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئالوگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆرێکس) و دراوە دیجیتالییەکان، لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، بۆ ئەم مەبەستە کاری پێویست ئەنجام بدرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بە بلۆککردنی گشت پلاتفۆرمەکان، کە بابەتی ئالوگۆڕی ئەلیکترۆنی (فۆرێکس) و دراوە دیجیتاڵییەکان ئەنجام دەدەن. شایەنی باسە نوسراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ئەنجام ئاگادار بکرێنەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە 24ی12ی2026 لە فەتوایەکی تایبەت و هاوچەرخ و زانستیدا، حوکمی ئەم بابەتەی بۆ خەڵکی خەڵکی کوردستان روونکردەوە، بەوەی مامەڵەی ئەلیکترۆنی فۆرێکس لەرووی شەرعەوە حەرامە و دروست نیە، لەبەر ئەوەی ئەگەری مەترسی و زیانی گەورەی هەیە و نادیاری و فێڵ و غەشی تێدایەو هیچ پارێزبەندی یاسایی نیە، لەگەڵ ئەوەش یەکێکە لەو جۆرە مامەڵانەی دراوی ئەلیکترۆنی کە ریبای زۆری تێدایە و لێکەوتەی خراپ لەسەر بکەرانی دەبێت.

 

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری قەدەغەکردنی سەرجەم ماڵپەڕو ئەپلیکەیشنەکانی...