
رۆژی 9ی6ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ سەردانی شاری سلێمانی کردو لەنزیکەوە هەردوو دامەزراوەی ئایینی؛ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی و لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی بەسەر کردەوە.
سەرەتای سەردانەکە بۆ لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بوو، لەلایەن بەرێز مامۆستا نەجمەدین شەمساوەیی بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق بەگەرمیەوە پێشوازی کران، دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی کردو لەلایەن مامۆستا هاوژین رەئوف بەرێوەبەری گشتی پێشوازی گەرم کران.
لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرا، کە هەمیشە لە خزمەتی ئیسلام و مزگەوت و کۆمەڵگە دان و ئامانجیانە گیانی ئایینپەوەری و ئاشتەوایی پەرە پێ بدەن، هەروەک جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەی ئایینی لەپێناو باشترکردنی دۆخەکە کرایەوە.
لەلایەن خۆشیانەوە هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکەو سەردانی سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری دەربڕی.





