رۆژی 9ی6ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ بە یاوەری شاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان لە شاری سلێمانی سەردانی دکتۆر عبداللطيف سەلەفیان کرد.
لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان باسی لە گرنگی ئاسایشی ئایینی و رێزگرتن لە جیاوازییەکان و پێویستی پەیامی میانڕەوی و خۆبەدوورگرتن لە زمانی توندو تەشهیر کردەوە.
سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر ئەوەش کە پێویستە هەمووان لە ئاستی بەرپرسیارێتی دابن و چوارچێوەی دینداری و تایبەتمەندی گەلی کورد لەبەرچاو بگرن زمانی توندو هەرەشەو رەتکردنەوەو گڕدانی سۆسیالمیدیا رابگیرێت و رەچاوی ئادابی ناکۆکی و جیاوازییەکان بکرێت.
لەلایەن خۆشیەوە بەرێز دکتۆر عبداللطيف ئەحمەد سەلەفی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەو پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەربڕی و هاوڕایی خۆی دەربڕی.




