ئایا دەکرێ لە عیبادەتدا نیەت لە نێوان دوو عیبادەت کۆبکرێتەوە؟

پرسیار:

ئایا دەکرێ لە عیبادەتدا نیەت لە نێوان دوو عیبادەت کۆبکرێتەوە، بۆ نمونە نوێژی فەرزو سوننەت؟ یان دوو سوننەت بە یەکەوە؟ یان رۆژوی فەرزو سوننەت؟ یان سوننەتی رۆژوی شەشەڵان و رۆژانی دووشەممەو پێنج شەممە؟

وەڵام :

بەڵێ دروستە و ئاساییە بەپێی قاعیدەی (التشريك في النية) لەنمونەی ئەوانەی باس کراون، بەمەرجی (اتحاد الزمن).

بە نیسبەت نوێژيشەوە پێویستە کاتەکانیان له یەک زەمەنی تەشریعیدا بێت، بە نمونە دەتوانیت دوو رکاعەت سوننەتی (ضحى) لەگەڵ دووانی سوننەتی دەستنوێژ لەگەڵ دووانی سوننەتی (تحية المسجد) دا هەرسێکیان پێکەوە بە یەک نییەت کۆبکەیتەوە، چونکە کاتەکانیان موافیقی یەکترن، بەڵام ناتوانرێت دوو رکاعەت سوننەی فەجر لەگەڵ الضحى دا کۆبکرێتەوە بەیەک نییەت، چونکە کاتەکانیان ناموافیقن ..

هەندێک حاڵەتیش هەیە دوو فەرز دەتوانرێت پێکەوە بەیەک نییەت ئەنجام بدرێت ،وەک ( حەج و عومرە) بە یەک نییەت کە پێی دەوترێت (نية القِران)..

بەڵام بەنمونە ناتوانرێت رۆژووی قەزای ڕەمەزانی لەگەڵ رۆژووی کەفارەتى (قتل) یان (ظهار) یان کەفارەتی سوێند، پێکەوە کۆبکرێنەوە، چونکە هەر یەکەیان واجبێکی جیاوازە لەوی تریان بۆیە پێویستە بە جیاوازیش کەسەکە بیانگرێتەوە..

بۆیە شێوازەکانی کۆکردنەوەی عیبادات بەیەک نییەت زۆرن و زیاترن لە هەر شێواز بەشێکیان دروستەو بەشێکیش نادروست. لەکتێبی (القواعد الفقهية الكبرى) ماندا بەدرێژی روونمانکردووەتەوە.. والله تعالى أعلم

د. حسن المفتي

ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

ئايا حوکمی موچەی شەهیدانەو موچەی خانەنشینی چیە؟

فرۆشتنی زێڕ به‌قه‌رز دروستە؟