قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی پرسیاركرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی گرنتی كردنی (ضمان)ی كه‌لوپه‌ل بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، كه له ئێستاد له كاتی كڕین و فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی یان ئۆتۆمبیل.. هتد له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌وه ئه‌م گرنتی كردنه (ضمان)ه ده‌درێت به كڕیار، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 25/محرم/1448ه = 10/7/2026م دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
گرنتی كردنی شتی فرۆشراو هه‌ر شتێك بێت، كه له ئێستادا بووه‌ته عورفێكی بازرگانی كارێكی دروسته، چونكه له مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره مه‌رجانه‌ی له مامه‌ڵه‌كاندا داده‌نرێن ببوون به عورفێكی بازاڕ‌و، خه‌ڵك به گشتی كاریان پێده‌كرد، ئه‌وه دروسته‌و پێویسته هه‌ردوولا كڕیار‌و فرۆشیار پابه‌ند بن پێوه‌یان، ئیمامی ئیبن نجیم له حه‌نه‌فییه‌كان ده‌فه‌رموێت: (كل شرط لا يقتضيه العقد، ولا يلائمه، وفيه منفعة لأحد المتعاقدين أو للمعقود عليه، وهو من أهل الاستحقاق، ولم يجر العرف به، ولم يرد الشرع بجوازه فلا بد في كون الشرط مفسدا للبيع.. وإن كان متعارفا كشراء النعل على أن يحذوها البائع أو يشركها فهو جائز). البحر الرائق شرح كنز الدقائق لابن نجيم 6/ 92
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره گرنتی دانه ده‌كرێت ته‌خریج بكرێت له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی خۆشمان‌دا، به‌وه‌ی بڵێین ئه‌م جۆره مه‌رجانه ده‌كه‌ونه خانه‌ی صولح كردن له‌سه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه له‌سه‌ر عه‌یبێك كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش وه‌رگرتنی كاڵایه‌كه له فرۆشیار، ئه‌مه‌ش وه‌ك له ده‌قی سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیمامی شافیعیدا هاتووه دروسته، به‌ڵكوو پێویسته به‌بێ گرنتی كردنیش، وه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێ: (للمشتري الخيار بظهور عيب قديم.. سوا‌ء قارن العقد أم حدث قبل القبض، ولو حدث بعده فلا خيار إلا أن يستند إلى سبب متقدم) برِوانه: منهاج الطالبينن للامام النووي مع شرحه مغني المحتاج 2/52.
هه‌روها له خانه‌ی به‌ڵێن وه‌عدیش جێگه‌ی ده‌بێته‌وه ئه‌م گرنتی دانه له‌لایه‌ن فرۆشیاره‌وه به گۆڕین یان چاك كردنه‌وه‌ی كاڵاكه به‌ڵێنێكه له لایه‌ن فرۆشیاره‌وه بۆ كڕیارهكهو، پابه‌ند بوون به به‌ڵێنه‌كانیش له مامه‌ڵه‌كاندا واجبێكی شه‌رعییه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَوْفُواْ بِالْعُقُودِ {المائدة:1}
وه ئه‌م مه‌رجه مه‌رجێكی جهعلییه و پابه‌ند بوون به مه‌رجه جهعلییهكان كارێكی پێویسته به‌تایه‌ت له‌لای حه‌نبه‌لییه‌كان . پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش – صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێت: (المسلمون عند شروطهم فيما أحل) . رواه الطبران.
هه‌روه‌ها به‌شێكیش له مهجامیعه فیقهییه‌كان له جیهانی ئیسلامی فه‌توای دروستی ئه‌م جۆره گرنتیانهیان داوه، بڕوانه: قرار رقم: 103 (11/6) مجلة المجمع (العدد الحادی عشر ج2، ص5).
به‌ڵام كار كردن به‌م گرنتییه به چه‌ند مه‌رجێك دروسته:
- ئه‌م گرنتی دانه له‌گه‌ڵ فرۆشتنه‌كه‌دا بێت و به جودا نه‌بێت له نرخی كاڵاكه، واته: فرۆشیار نه‌ڵێت گرنتی له‌سه‌ر ئه‌م كاڵایه‌ت به‌م مه‌بله‌غه پێ ده‌فرۆشم، یان كاڵاكه به‌بێ گرنتی به نرخێك بدات و به گرنتییهوه به نرخێكی دیكه، چونكه ئه‌و كاته ده‌چێته خانه‌ی ناڕوونی (غرر) و قوماره‌وه.
- پێویسته ئه‌م گرنتی دانه به‌ته‌واوی ڕوون بێت له‌لای فرۆشیار و كڕیار له ڕووی ئه‌ندازه و بڕی چاك كردنه‌وه یان گۆڕین یان دوا كات بۆ گۆڕین یان چاك كردنه‌وه له كاتی په‌یدا بوونی عه‌یبه‌كان.
- كڕیاره‌كه به ئه‌نقه‌ست كاڵاكه عه‌یبدار نه‌كات یان به هۆی كه‌مته‌رخه‌می له هه‌ڵگرتن و به كارهێنانیدا له‌لایه‌ن كڕیاره‌كه عه‌یبدار نه‌بوبێت.
- هه‌ر كات كاڵاكه عه‌یبدار بوو پێویسته فرۆشیار به كاری نه‌هێنێت و به زووترین كات بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ فرۆشیار.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیّدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
25/محرم/1448ه = 10/7/2026م = 19/پوش په‌ڕ/2726ك





