بەکارهێنانی ناوی (شێخ، مەلا، سەید) لە تابلۆ بازرگانییەکاندا قەدەغە کرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان بڕیاری دا بەکارهێنانی پێشناوە ئایینییەکانی وەک “شێخ، مەلا و سەید” لە تابلۆ و شوێنە بازرگانییەکاندا بەتەواوی قەدەغە بکات و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.

لێدوانی فەرمی: بڵند محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەپێی پەیڕەوی ژمارە 15ـی ساڵی 2022، تۆمارکردنی هەر ناوێکی ئایینی بۆ شوێن، کۆمپانیا و تابلۆ بازرگانییەکان بەبێ جیاوازی قەدەغەیە؛ ئەم بڕیارە گشت شوێنە بازرگانییەکان دەگرێتەوە و ڕێگری لە بەکارهێنانی پێشناوەکانی وەک سەید، شێخ و مەلا لەسەر تابلۆی دووکان و بازاڕەکان دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان هۆشداریی داوە کە هەر کەسێک بەبێ تۆمارکردنی فەرمی ئەم ناوە ئایینییانە بۆ کاری بازرگانی بەکاربهێنێت، دەستبەجێ سزای دارایی دەدرێت.

٠ بڕی سزاکەش لە 100 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات تاوەکو یەک ملیۆن دینار، هاوکات پێویستە ناوەکە بەتەواوی لەگەڵ جۆری کار و شوێنە بازرگانییەکەدا بگونجێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بەو شوێنانەی کە پێش دەرچوونی ئەم ڕێنماییە ناوی ئایینییان بەکارهێناوە و مۆڵەتیان فەرمی بووە، بڵند محەممەد ڕوونی کردەوە کە ئەم بڕیارە نایانگرێتەوە و هیچ ڕێکارێکی یاساییان بەرامبەر ناگیرێتەبەر، چونکە تۆمارکردنەکەیان پێش دەرچوونی ئەم پەیڕەو و یاسایە بووە.

سەرچاوە: ئاڤا نیوز

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

سلێمانی: سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری شێخ محمود...