له‌قوڕئانی پیرۆزدا، هه‌ر كات خوای گه‌وره سوێندی به شتێك خواردبێ، ئه‌وه ته‌عبیره له گه‌وره‌یی ئه‌و شته‌و هۆشیار كردنه‌وه‌ی بهندهكانیشه له‌سه‌ر پیرۆزی هه‌مان شت.
خوای گه‌وره زه‌مه‌نی دیاریكردووه، خۆشه‌ویسترین زهمهنو كاتیش ئه‌و مانگانه‌ن، كه پێیان ده‌گوترێ (أشهر الحرم) له‌ناویشیاندا مانگی زولحیجه پیرۆزترینیانه، گه‌وره‌ترین كاتیش له‌و مانگه‌دا، ده ڕۆژی یه‌كه‌می زولحیجهن، كه پێیان ده‌گوترێ (عشر ذي الحجة).
ئه‌و ڕۆژانه وێڕای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی حه‌جیان تێ ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا دەرفەتی گرنگن له ته‌مه‌نی ئۆمه‌تی ئیسلامی‌و ژیانی موسڵمانان، ڕۆژانی دابارینو دابه‌زینی فه‌یزو به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌ن، كه به‌هۆیه‌وه به‌هه‌زاران موسڵمان له‌ته‌واوی دونیا سوودی لێ دهبینێو زەخیرەی قیامەتی تێدا زیاد دەکات.
ئه‌و ڕۆژانه وه‌كو ڕۆژانی سه‌ره‌تایی هه‌ر مانگێكی تر نین، به‌ڵكو ڕۆژانێكن چه‌ندین فهزڵو تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، كه لیره‌دا به چەند خاڵێك باسی لێوه ده‌كه‌ین:
1- خوای گه‌وره سوێندی به‌و ڕۆژانه خواردووه، هه‌ر وه‌ك له قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه‌و ده‌فه‌رمووێ: (وَالْفَجْرِ، وَلَيَالٍ عَشْرٍ) الفجر: 1-2. واته: سوێند به به‌ره‌به‌یان، سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی كه ده شه‌ون (هه‌ندێك ده‌ڵێن ده شه‌وی كۆتایی ره‌مه‌زانه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی (ذي الحجة یه كه كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌كه‌ش پیرۆزن.
2- هه‌ر له‌قوڕئاندا خوای گه‌وره باسی ئه‌و ڕۆژانه دهكاتو، به‌ڕۆژانی دیار‌و زانراو ناویان ده‌بات، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمووێ: (وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ) الحج: 28. واته: یادی خوا بكهنو ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له‌ڕۆژانێكی دیاریكراودا (كه رۆژانی عه‌ره‌فه‌و جه‌ژنی قوربانه).
3- پێغه‌مبه‌ری ئازیز ئه‌و ڕۆژانه‌ی به گه‌وره‌ترین ڕۆژانی دونیا ناو بردووه، هه‌روه‌ك له‌و فه‌رمووده‌دا ده‌فه‌رمووێ: (مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟ قَالَ: وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ) صحیح ابن حبان: ج/9 ص/164. واته: هیچ رۆژێك به‌قه‌د رۆژانی زیلحیجه لای خوای گه‌وره باشتر‌و به‌خێرتر نین، كه كرده‌وه‌یان تێدا پیرۆز بێت وه‌كو ده ڕۆژانی زولحیجه، پرسیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا جیهادیش له‌پێناو خوا؟ فه‌رمووی: به‌لێ جیهایش له پێناو خوا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به نهفسو سامانه‌وه رووی كردبێته‌وه جیهادو نه‌گه‌ڕابێته‌وه.
4- ئه‌و ده ڕۆژانه گه‌وره‌ترین ڕۆژی دونیایان له خۆ گرتووه، كه ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه، عه‌ره‌فه‌ش گه‌وره‌ترین روكنی حه‌جه‌و بێ ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕوكنه، ته‌نانه‌ت حه‌جیش قه‌بوول نابێ؛ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لەم رۆژەو لە حەجی ماڵئاواییدا کە زیاتر لە سەد هەزار هاوەڵ (ڕەزای خودایان لێ بێت) تێیدا کۆببوونەوە وەستا، تاوەکو یاسا گشتییەکان و بنەما هەمیشەییەکان دابنێت کە بۆ هەموو کات و شوێنێک دەشێن، لەوانە:
یەکەم: ڕاگەیاندنی برایەتی مرۆیی و یەکسانی و سڕینەوەی هەر جیاکارییەک لە نێوان خەڵکدا بەهۆی زمان، ڕەگەز، ڕەنگ، یان ماڵ و سامان و پلە و پایە وەستاوە، و بنەمای جیاوازی تەنها بە تەقوایە، فەرمووی: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ؛ أَلَا إِنَّ رَبَّكُمْ وَاحِدٌ وَإِنَّ أَبَاكُمْ وَاحِدٌ، أَلَا لَا فَضْلَ لِعَرَبِيٍّ عَلَى أَعْجَمِيٍّ، وَلَا لِعَجَمِيٍّ عَلَى عَرَبِيٍّ، وَلَا لِأَحْمَرَ عَلَى أَسْوَدَ، وَلَا أَسْوَدَ عَلَى أَحْمَرَ إِلَّا بِالتَّقْوَى) رواه البخاري.
دووەم: گەیاندنی ئایین و ئیعلانکردنی بەرپرسیارێتی هەمووان لە بڵاوکردنەوەی خێر، میانڕەوی و بانگەواز بۆ لای خودا بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک: (ألا هل بلَّغتُ؟ قالوا: بلى يا رسولَ اللهِ. قال: فلْيُبلِّغِ الشاهدُ الغائب) سنن الترمذي.
سێیەم: وەسیەتکردن بە چاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا، بەو پێیەی خێزان بنەمای کۆمەڵگەیە و ئەگەر ئەو چاک بوو هەموو کۆمەڵگە چاک دەبێت، و فەرمووی: (وَاسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ خَيْرًا؛ فَإِنَّهُنَّ عِنْدَكُمْ عَوَان لا يَمْلِكْنَ لأَنْفُسِهِنَّ شَيْئًا، وَإِنَّكُمْ إِنَّمَا أَخَذْتُمُوهُنَّ بِأَمَانَةِ اللَّهِ وَاسْتَحْلَلْتُمْ فُرُوجَهُنَّ بِكَلِمَةِ اللَّهِ) رواه البخاري.
چوارەم: مافی بەندەکان و پاراستنی ئەمانەت: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) جەختی کردەوە لەسەر گەڕاندنەوەی ئەمانەتەکان و مافەکان بۆ خاوەنەکانیان، و ڕیبای هەڵوەشاندەوە کە زوڵم لە لاوازەکان دەکات، و فەرمووی: (فمَن كان عندَهُ أمانَةٌ فَلْيُؤدِّها إلى مَنِ ائْتَمَنَهُ عليْها، وَإِنَّ كُلَّ رِبًا مَوْضُوعٌ وَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لا تَظْلِمُونَ وَلا تُظْلَمُونَ) رواه البخاري.
پێنجەم: حورمەتی خوێن، نامووس، ماڵ و سامان، فەرمووی: (أَيُّهَا النَّاسُ: إِنَّ دِمَاءَكُمْ وَأَمْوَالَكُمْ عَلَيْكُمْ حَرَامٌ إِلَى أَنْ تَلْقَوْا رَبَّكُمْ، كَحُرْمَةِ يَوْمِكُمْ هَذَا، وَحُرْمَةِ شَهْرِكُمْ هَذَا، وَسَتَلْقَوْنَ رَبَّكُمْ فَيَسْأَلُكُمْ عَنْ أَعْمَالِكُمْ) متفق عليه.
5- خێر‌و چاكه له‌و ڕۆژانه‌دا چه‌ند قات ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌نه‌سی كوڕی مالك ده‌فه‌رمووێ، له‌باره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌وه گوتراوه، هه‌ر ڕۆژێك به‌هه‌زار ڕۆژ هه‌یه، به‌ڵام عه‌ڕه‌فه به ده هه‌زار ڕۆژ هه‌یه له خێر‌و چاكه‌و گه‌وره‌یی. هه‌روه‌ها حه‌سه‌نی به‌سری ده‌فه‌رموێ: به‌رۆژوو بوونی هه‌ر رۆژێك له‌و ده رۆژه به قه‌د دوو مانگ خێری گه‌وره‌یه.
6- پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) فه‌رمانی داوه، به زۆر زیكر كردن له‌و رۆژانه، هه‌روه‌ك عبداللەی كوڕی عومەر دەفەرموێت: پێغەمبەر صلی اللەعلیە وسلم فەرمووی: « مَا مِنْ أَيَّامٍ أَعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ سُبْحَانَهُ ؤلَا أَحَبُّ إلَيْهِ مِنْ الْعَمَلِ فِيهِنَّ مِنْ هَذِهِ الْأَيَّامِ الْعَشْرِ، فَأَكْثِرُوا فِيهِنَّ مِنْ التَّهْلِيلِ ؤالتَّكْبِيرِ ؤالتَّحْمِيدِ ». رواه الإمام أحمد في مسنده. واتە: هیچ ڕۆژانێک نییە گەورەتربن لەلای خوا وەخۆشەویست تربن وە كردەوەی تێدا خۆشەویست تربێ لەلای خوا لەم دە ڕۆژانەی سەرەتای مانگی ذوالحجة: كەواته زۆر زیكر‌و تەكبیرو تەهلیلی تێدا ئەنجام بدەن.
7- گه‌وره‌یی ئه‌و ده رۆژه له‌و زیاتر ده‌ر ده‌كه‌وێت، كه مه‌وسمی حه‌جه‌و فه‌رزی حه‌جی تێدا ئه‌نجام ده‌دریت، كه ئه‌نجامدانی ئه‌و فه‌رزه‌ش خێر‌و گهورهییو پاداشتی زۆری هه‌یه‌و، به‌هۆیه‌وه مرۆڤ له‌گشت تاوان‌و گوناهه‌كان پاك ده‌بێته‌وه.
8- رۆژی جه‌ژنی قوربانیش ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و ده رۆژانه‌ی مانگی (ذي الحجة)، كه ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئۆمه‌تی ئیسلامیه‌و، رۆژێكیشه له رۆژه گه‌وره‌كانی دونیا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ أَعْظَمَ الْأَيَّامِ عِنْدَ اللَّهِ تَبَارَكَ وَتَعَالَى يَوْمُ النَّحْرِ ثُمَّ يَوْمُ الْقَرِّ) سنن أبی داود: ج/2 ص/148. واته: گه‌وره‌ترین رۆژ لای خوای گه‌وره رۆژی جه‌ژنی قوربانه، دوای ئه‌ویش (یوم القر) واته ئه‌و رۆژه‌ی دوای جه‌ژن دێت.
9- به‌رۆژوو بوون له‌و ده رۆژانه، به‌تایبه‌تی رۆژی عه‌ره‌فه، گوناهی ساڵێكی رابردوو و داهاتوو ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا(درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ: (صِيَامُ عَرَفَةَ إني أَحْتَسِبُ على اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ التي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ التي بَعْدَهُ) سنن أبی داود: ج/2 ص/321. واته: به‌رۆژوو بوونی رۆژی عه‌ره‌فه وای ده‌بینم خوای گه‌وره به‌هۆیه‌وه تاوانی ساڵی داهاتوو و رابرددوو له‌سه‌ر مرۆڤ ڕه‌ش ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه حاجیان ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر روون كراوه‌ته‌وه.
د.عبدالله شێرکاوەیی
20ی ئایاری 2026



