بەبۆنەی پەنجا و شەشەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.
لای هەموو لایەک ڕوونە لە هەموو شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان مامۆستایانی ئاینی و گەورە زانایانی کوردی ئاینی ئیسلام ڕۆڵێکی گەورە بەرچاویان هەبووە لە بڵاوکرنەوە و تیگەیشتنی نەتەوەیی و نیشتمان پەروەری و پێکەوەژیان وشیار کردنەوەیان لە بەها نیشتیمانی و ئاینیەکان لە ناو سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و هەم لە ئەرکی خوداپەرستی هەم شان بەشانی پێشمەرگە بەرگریان لە دۆزی نەتەوەکەمان کردووە.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا دەست خۆشی و ماندوونەبوونی لە سەرجەم ماۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان دەخوازم. خوای گەورە پشت و پەنای هەموان بێت.
دکتۆر شێخ مادح نەقشبەندی
سەرپەرشتیاری مەدرەسە و خانەقاکانی حەزرەتی شێخ عثمان نەقشبەندی لەکوردستان و جیهان
لەندەن
٢١ی ئەیلوولی 2026




