
رۆژی 9ی6ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ بە یاوەری شاندێکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان لە شاری سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و کوردستان بەرێز شێخ محمود کاوە حەفیدیان کردو بە گەرمیەوە لەلایەن بەرێزیانەوە پێشوازی کران.
لەدانیشنێکدا باس لە رەوشی ئایینی و خزمەتی زانایان و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی و میانڕەوی و بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە بە گشتی کرا..




