ئەمڕۆ ٩ـی ٩ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و، پ.ی.د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و، پ.د. فەرهاد علی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان؛ بەڕێز پ.د. جمیل علی سورچی ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز پ.د.کامەران یونس محمدامین، بە بەشداری چەندین کەسایەتی ئایینی و ئەکادیمی و بەرپرسانی حکومی و حیزبی و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان وقوتابییانی زانکۆ، نۆیەمین کۆنفرانسی زانستی لەژێر ناونیشانی (پاراستنی تاک و کۆمەڵگە لەڕوانگەی سوننەتی پێغەمبەردا (د.خ) بەرێوە چوو، کە لەلایەن کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، بە پاڵپشتی دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سورچی) بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان -د.خ- لە هۆڵی (کوێت) بۆ کۆنفرانسە زانستییەکان، لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان رێکخرا بوو.
لەم کۆنفرانسەدا بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای دەستخۆشی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان بۆ رێکخستنی ئەم کۆنفرانسە، تیشکی خستە سەر گەورەیی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ، کە زەمینەو دۆخێکی گونجاوە بۆ هەلدانەوەی لاپەرەکانی ژیانی سەروەرمان، بۆ ئەوەی بتوانین لە واقعی ژیان و لەناو کۆمەڵگە سوود لە ئامۆژگاری و فەرموودەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) وەربگرین، لەوەشدا باسی لە رۆڵی گرنگی زانایانی ئایینی کرد، کە لەم مانگە هەوڵی زۆریان داوە بۆ هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە بە تایبەت شرۆڤەو باسکردنی فەرموودەکان بۆ گەیاندنی سوود و رێنمایی ئایینی لە بارەی خێزان و پاراستنی تاک و کۆمەڵگە لە لادان و خراپیەکان، هەروەک لە هەموو مەراسیمەکان هەوڵی جددی بۆ شارەزاکدرنی هاوڵاتیان لە سیرەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) هەبووەو هەیە..
هەورەها باسی لەوەش کرد: ئەو جۆرە کۆنفرانسە زانستیانە وردتر تیشک دەخەنە سەر برینەکان ئاسانتر رێگەچارەو چارەسەرییەکان دەدۆزنەوەو دەبنە هەوێنی خێرو رێنوێنی چاکە بۆ ناو کۆمەڵگە.
شایەنی باسە دواتر لە درێژەی کۆنفرانسدا سێ پانێڵ سازکرا، کە هەریەکەیان چەندین توێژینەوە و بابەتی گرنگی پەیوەست بە تەوەری کۆنفرانسی لەخۆگرتبوو، بە بەشداری چەندین کەسایەتی زانستی و ئەکادیمی لە زانکۆکانی کوردستان وعێراق، لەدوای هەر پانێڵێکیشدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بە بەڕێوەبەری پانێڵ و پانێڵیستەکان بەخشرا.





