ئەمرۆ 9ی8ی2026 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری سنووری سلێمانی و کوردستان؛ مامۆستا شێخ محمد ئەمین شێخ جەمیل موفتی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی زەرایەن لە شارەزوور و ئەندامی پێشووتری سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا شێخ محمدئەمین شێخ جەمیل موفتی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو خاکی و خواناس (مامۆستا شێخ محمدئەمین شێخ جەمیل موفتی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی نیوەرۆی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی و نەتەوەیی بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی زانست و ئیسلام و موسڵمانان خەرج کرد بوو، هەمیشە دەم بە زیکرو سادەو خۆشەویستی لای خەڵک و جێی رێزێکی تایبەتی مامۆستایانی ئایینی بووەو لە بواری عیرفان و تەسەوف کەسایەتیەکی دیار‌و خاوەن رۆڵ و پێگەی تایبەت بووە.
لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان رۆڵێکی گەورەی گێڕاوەو خزمەتێکی زۆری بەو رێکخراوەو زانایان کردووە، ماوەی دوو خول ئەندامی سەرکردایەتی و جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان بووە، هەروەها ماوەی حەوت ساڵ بەرپرسیارێتی لێپرسراوی لقی سلێمانی و ماوەیەکیش لقی شارەزووری یەکێتی زانایان وەرگرتووە، دەیان هەڵوێست و چالاکی جۆراوجۆری بە بەشداری زانایانی سنوورەکە ئەنجام داوە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خۆمان و هەردوو لقی شارەزوورو سلێمانی یەکێتی زانایان و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی8ی2026




