مامۆستا مەلا محمد طاهر ئەرگۆشی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 

ئەمرۆ 30ی9ی2026 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەریر؛ مامۆستا مەلا محمد طاهر ئەرگۆشی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا محمد طاهر ئەرگۆشی

بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا محمد طاهر ئەرگۆشی)مان پێگه‌یشت، کە وەک کەسایەتی و مامۆستایەکی ئایینی خزمەتی زۆری پێشکەش کردووە.

به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

30ی9ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

داوای دامەزراندنی 500 مامۆستای ئایینی خۆبەخش دەکرێت