پەیامێک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بۆ رای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار پەیامێک لەسەر کەیسی د.عەبدولەتیف ئەحمەد بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

لەبەر ئەوەی (د.عبداللطيف ئەحمەد) ئەندامی ئێمە نیەو، فەرمانبەر بووە لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەک چوارچێوەی یاسایی مەبەستمان نەبوو هیچ قسەیەک بکەین، لەبەر ئەوەی لێژنەی زانکۆی سلێمانی بۆ کەیسەکە راسپێردرا لێکۆڵینەوەو کاری پێویست بکەن، دواجار لەسەر راپۆرتی لێژنەکە، وەزارەتی خوێندنی باڵا  بڕیاری خۆی دەرکرد.

لەو سۆنگەوە کە پێگەی مزگەوت و پیشەی مەلایەتی گرنگ و هەستیارەو پێوستی بە پارێزبەندی هەیە و بەلای ئێمەوە جێی بایەخە، لەبەر ئەوە داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی دەکەین رێکاری پێویست بگرنە بەرو هەڵوێستی پێویست و پەیوەست وەربگرن.

داوا لە هاوڵاتیان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە لەم پەنایە هیچ جۆرە سوکایەتیەک بە پیرۆزییەکان و زانایانی ئایینی و مزگەوت و مینبەر نەکەن، چونکە کەس تاوانی کەس هەڵناگرێت و کرداری موسڵمانیش لەسەر ئیسلام حیساب نیە.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

1ی7ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا عوزێر هەورامی کۆچی دوایی کرد، یەکێتی زانایان...