یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی دەکات

 

ئەمڕۆ ٢١ی٦ی٢٠٢٦ بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ بە ئامادەیی بەڕێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆو د.حسن خۆشناو و د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازی لە بەڕێز احســان عبدالرحمن بــابــان بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی و پەیام فتح الله رسول لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچوون كرد.

لە دیدارێكدا دوای ئەوەی هەڵسەنگاندن كرا بۆ دەرەنجامەكانی یەكەمین ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەردوولا ، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی سووپاسی یەكێتی زانایانی كردو ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی بەرز نرخاند لە پێشكەش كردنی سیمینارو وتاری ئایینی لە ناو چاكسازیەكان بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و لێبووردەیی و دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی و خزمەت كردن بە سزادراون و شیاندنەوەیان و دووبارە گەڕانەوەیان بۆ ناو كۆمەڵگا وەك كەسێكی تەندروست.

هەر لەو دیدارەدا باس لە بەرەو پێش بردنی پەیوەندیەكان و ئالیەت و میكانیزمەكانی چۆنیەتی بەردەوام بوونی ئەو هەماهەنگیە كرا لە داهاتوودا.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا عوزێر هەورامی کۆچی دوایی کرد، یەکێتی زانایان...