بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە یەکێتی زانایانی ئیینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
((ذَلِكَ وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ)) الحج: 32.
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان بە گشتیو كوردستان بەتایبەتی دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خۆشبەختیو قبوڵبوونی نزاو پاڕانەوەكان.
جەژن واتە دەبڕینی خۆشی و بەجێگەیاندنی سیلەی روحم و گەردەن ئازایی و ئاشبوونەوە لەگەڵ یەکتری و بەشینەوەی خێرو شیرینی و بەرز راگرتنی دروشمی دینداری و ئەنجامدانی شوکرانەبژێری بەرامبەر نیعمەتەکانی خوای گەورە،
جەژنی قوربان واتە مرۆڤ ئامادە بێت قوربانی بەخۆی بدات لەپێناو ئەوانی دیکە، هاتنەدی مانا راستەقینەكانی جەژنی قوربان خۆی لە ئازادیو بڵاوبوونەوەی خۆشەویستیو برایەتی دەبینێتەوە، گرنگە لەم جەژنە پیرۆزەدا هەموو هەوڵو تواناكان یەكخەین بۆ پێكەوەكاركردن لە پێناو وەلاوەنانی گرژیو ئاڵۆزیو ناخۆشی و ململانێکان و، پاراستنی برایەتیو یەكڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کورد.
دووبارە جەژنی قوربان لە هەموو لایەك پیرۆز بێتو، خوای گەورە تاعەتو خواپەرستی هەموو لایەك قبوڵ بكاتو، حەجو دوعاو پاڕانەوەی حاجیەكانیشمان قبوڵ بفەرموێت و بەسەلامەت بگەڕێنەوە ناومان.
یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
26ی5ی2026



