ئەمرۆ لە هەرێمی کوردستان مەراسیمی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەرێوەچوو، کە ماوەیەکە کاری بۆ دەکرێت، ئەمە هەنگاوێکی گەورەی نیشتمانی و دڵخۆشکەرە، بەئاراستەی زیاتر بونیادنان و رێکخستنەوەی دامەزراوە فەرمییەکان و بەهێزکردنی کوردستان، جێی دەستخۆشی و مایەی ئومێدی زۆرە لە ئایندە بتواندرێت هەنگاوەکان یەک بخرێن، بۆ پتر رێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردو یەکهەڵوێستی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان.
ئێمە لە یەکێتی زانایان پێزانینی زۆرمان هەیە بۆ ئەم بڕیار و هەنگاوە و دەستکەوتێکی مەزنە بۆ گەلی کوردستان، هیواخوازین هەرچیەک لە بەرژەوەندی گەل و وڵات بێت کاری لەسەر بکرێت و ئاکامی هەبێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
21ی9ی2026




