ناوی محه‌ممه‌د له ساڵی 2022 له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ناونانی منداڵانی تازه له‌دایکبووی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دێت، هاوكات كۆمه‌ڵه‌ی زمانی ئه‌ڵمانی رایده‌گه‌یه‌نێ، ناوی محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی نووح و ئاده‌م له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا كێبڕكێ ده‌كات.
گۆڤاری دی زایت (Die Zeit)ـی ئه‌ڵمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ناوی محه‌ممه‌د له‌ناو منداڵانی تازه له‌دایكبوو، زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا له پله‌ی بیسته‌مین دێ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا.
گۆڤاره‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌كانی تۆماری له‌دایكبووان له ته‌واوی ئه‌ڵمانیا، له ساڵی 2022ـدا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایكبوونه و ناوی محه‌ممه‌دیان لێ نراوه، 2758 منداڵ بوونه.
گۆڤاری دی زایت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ناوی محه‌ممه‌د له ساڵی 2018 له‌ناو منداڵاندا له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ناوێكی به‌ربڵاو نه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه بوون كه له ساڵانی دواتردا ئه‌و ناوه زیاتر له‌ناو منداڵاندا په‌ره‌بسێنێ و ئه‌و كات مشتومڕێكی جیددی لێكهوتهوه، پاشان له ساڵی 2021 ئه‌و ناوه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هاته ریزبه‌ندی سێیه‌م و هه‌روه‌ها له ساڵی 2022 پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرت و هاته پله‌ی یه‌كه‌م.
له ئەلمانیا ناوی (محمد) لە ریزبەندی یەکەم دایە
نوێ
بابەتی پێشنیاركراو

لەهەنگاوێکی زانستی و ناوازەدا پتر لە 20 دیوانی زانایانی...
مەراسیمی واژۆکردن و بڵاوکردنەوەی دیوانی 36 زانا‌و نوسەرو ئەدیب و هۆزانڤان بە بەشداری و ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو...

29 ئافرەت لە کوردستان تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر دەکەن
رۆژی 10ی12ی2020 لە شاری هەولێرو لە مەراسیمێکی تایبەتدا بنکەی کوردستان بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە...

گەشەکردنی خێرای ئیسلام لە ژاپۆن!
زانکۆی واسیدای ژاپۆنی، کە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنە، ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باسی لەوە کردووە کە لە...

