مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئیمشەو 12ی4ی2026 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەڵەبجە؛ مامۆستا مەلا عباس الله کرم زەردەهاڵی پێش نوێژو وتار خوێنی پێشوی مزگەوتی گوندی زەردەهاڵ كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

 

(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

 

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی

 

بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا عباس زەردەهاڵی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئیمشەو کۆچی دوایی کرد.

 

به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

 

انا لله وانا الیه راجعون

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

 

12ی4ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

ماڵپەڕی زانایان بە دیزاینێکی تازەو نوێ دەکەوێتە بەر دیدی...