یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەداخەوە لە کردەیەکی دوژمنکاری هێڕشکرایە سەر ماڵی جەنابی سەرۆکی هەرێم رێزدار نێچیرڤان بارزانی، لەکاتێکدا جەنابیان هەمیشە فاکتەرێکی دیارو کارای ئاشتیخوازی و سەقامگیری ناوچەکە بوونە.

بەتوندی ئەو هێڕشە ئیدانەو سەرکۆنە دەکەین، داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین هەرچی زووە رێگری بکات لەو جۆرە هەنگاوانە، کە هەڕەشەی مەترسیدارن بۆ سەر ئایندەی پەیوەندییەکان و بنەماکانی دیموکراسی لە عیراق و ناوچەکە، لەهەمان کات ئەم کردەیە پێچەوانەی بنەما شەرعی و یاساکانی وڵاتە.

بە ئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێم بەلای ئێمەوە شتێکی سادە نیە، بەڵکو هەڕەشەیە لە پێگەی دەستووری هەرێمی کوردستان، هەرێمێک هەمیشە ئاشتی بۆ عیراق و وڵاتان دەوێت نەک شەڕ.

 

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

 

29ی3ی2026

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا عوزێر هەورامی کۆچی دوایی کرد، یەکێتی زانایان...