قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:
ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد ده‌رباره‌ی حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی كاڵا و زه‌وی و شوققه به هه‌مان ئه‌و فرۆشیاره‌ی لێی كڕدراوه پێش ته‌واو بوونی قیسته‌كانی..
ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری: 18/ ربیع الثانی/1447ه = 29/9/2026م به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی فرۆشتنی”عیینه” و له‌لای مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌و ئیمامی مالیك و ئیمامی ئه‌حمه‌د دروست نییه و له‌لای زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی خۆمان دروسته، به‌ڵام له‌لای زانایانی موتهئهخخیرین كه‌راهه‌تی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه‌یه نه‌كرێت باشتره‌و وا به باش ده‌زانین به‌هه‌مان فرۆشیار نه‌فرۆشرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له خیلافی ئه‌و زانایانه ده‌ربچین كه پێیان حه‌رامه، وه له كاتی ئه‌نجامدانیشی پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیادا بهێته دی:
- پێشتر له‌سه‌ر ئه‌و كاره ڕێكنه‌كه‌وتبن.
- كڕیاره‌كه به‌ته‌واوی كاڵاكهی وه‌رگرتبێ یان به حەقیقی یان به‌حوكمی، به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانێت ته‌صه‌روفی تیادا بكات.
- كاتی دانه‌وه‌ی قیستی یه‌كه‌می مامه‌ڵه‌كه دیار بێت.
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
18/ ربیع الثانی/1447ه = 29/9/2026م = 7/ ڕه‌زبه‌ر/2726ك




