سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات

 

ئەمرۆ 24ی8ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەیی بەرێز هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و ئەمنی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی بەشداری لە مەراسیمی یادی مەولودی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) کرد، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەهەماهەنگی لەگەڵ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان رێکخرا بوو.

لە مەراسیمەکەدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێرای پیرۆزبایی لە ئامادەبووان و موسڵمانان بەو بۆنەوە، باسێکی مێژووی لەبارەی کوردو یادی مەولود بۆ ئامادەبووان کردو گەورەیی یادەکەو کەسایەتی پایەبەرزی پێغەمبەری (درودی خوای لەسەر بێت) بەرچاو خست، کە بۆتە مایەی رەحمەت بۆ تێکڕای جیهان، هەروەک تیشکی خستە سەر چەند فەرمودەو لایەنێکی گرنگی ژیان و سەرگوزشتەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) وەک پێشەنگێکی گرنگ بۆ ژیانی ئێستاو بیناکردنی کەسایەتی خۆمان لەسەر رێڕەو و سوننەتی ئەو زاتە مەزنە.

هەر لەم مەراسیمە چەندین وتارو پارچە قەسیدەو پەخشان خوێندرانەوەو رێزلێنان پێشکەش بە چەند مامۆستایەکی ئایینی کرا.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان...