سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی راوێژکاری سەبارەت بە پێکەوەژیان و بەرەنگاری وتاری رقەبەری دەکات

 

ئەمرۆ 24ی8ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا عماد الدین ملا فائز ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا و مامۆستا مەلا ئەمجەد کارگێڕی لقی هەولێر، بەشداری کرد لە کۆبوونەوەکی راوێژکاری بەناونیشانی «بەهێزکردنی پێکەوەژیان و ڕێگریکردن لە زیادبوونی وتاری ڕقەبەری و فکری بۆ سەر پێکهاتەکان» کە لە لایەن بەرێز ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رێکخرا بوو، تێیدا ژمارەیەک لە ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ و نوێنەری دەزگا فەرمیەکان بەشدار بوون.

لە دانیشتنەکەدا باس لە دوا پێشهاتەکانی هەنوکەیی و پرسی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان کراو رۆڵی زانایان ئایینی لە قوڵکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیان و بەرەنگاری لە وتاری رقەبەری بەرز نرخێندرا.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند رێکارو نەخشە رێیەک کرا بۆ ئەوەی لە ئایندە بە بەرفراوانتر کاری لەسەر بکرێت و ببێتە بنەما بۆ هەنگاوی هەموو لایەک، بەتایبەت دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی پەرە بەم فەرهەنگە بدرێت و رێگری لە ئاڵنگاری و فاکتەرەکانی بلاوبوونەوەی گوتاری رقەبەری بکرێت.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

مامۆستا مەلا ئەبوبەکر تەقتەقی کۆچی دوایی کرد؛ یەکێتی زانایان...