سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی زانکۆی سۆران دەکات

 

ئەمرۆ 13ی8ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێکی لقی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، سەردانی زانکۆی سۆران کرد و لەلایەن د.شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران و ستافی سەرۆکایەتی بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکی هاوبەشدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان زانکۆی سۆران و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە بواری بەرەوپێشبردنی بەها ئایینی و نیشتمانییە بەرزەکان، پتەوکردنی ئەو بەها و بنەمایانە لەنێو کۆمەڵگەی کوردستاندا، و پەرەپێدانی ڕۆڵی دامەزراوە ئەکادیمی و ئایینییەکان لە بڵاوکردنەوەی کولتووری گفتوگۆ، لێکگەیشتن و هاوبەشیی کۆمەڵایەتی و پاراستنی بەها مرۆیی و نیشتمانییەکان.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران و لقی سۆرانی...