سەرۆکی یەکێتی زانایان لە کۆنگرەی میسڕدا باس لە رۆڵی زانایانی کورد لە پاراستنی خێزانی کوردی دەکات  

 

ئەمرۆ 3ی9ی2026 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە میانەی  بەشداری لە یازدەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی خانەی فەتوای میسڕ بەناونیشانی: (بەربەستەکانی خێزان لە سایەی گۆڕانکارییە گەورەکان؛ لێکنزیکی فەتوا بۆ پاراستنی خێزان و سەرپەرشتی و پاراستنی ئایندە و ناسنامە) پەیامێکی لە کۆنگرەکەدا پێشکەش کرد.

سەرۆکی یەکێتی زانایان کە بە نوێنەرایەتی زانایانی کوردستان بەشدارەو ئەمرۆ لە دووەم رۆژی کۆنگرەکەدا رایگەیاند: مەلای کورد لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنەوە گرنگییەکی زۆریان بە خێزان داوە، لە ڕێگەی ڕوونکردنەوەی گرنگیی خێزان، هاندانی تاکەکان بۆ پێکهێنانی خێزان و جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی ئارامی و یەکگرتوویی خێزان.

هەروەها گوتیشی: لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای تەکنەلۆجیا و ئەو ئاڵەنگارییە کۆمەڵایەتی، بیرکردنەوەیی و ئەخلاقییەی کە لەو پەرەسەندنەوە سەریانهەڵداوە، هەوڵ و تێکۆشانی مەلای کورد بەردەوامە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خێزان و پاراستنی لە دیاردەکانی لادان و هەڵەڕەوی، هەروەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییە نوێیانەی کە دەکرێت کاریگەری لەسەر ئارامی، یەکگرتوویی و پەیوەندییەکانی خێزان هەبێت.

شایەنی باسە کۆنگرەکە لە ژێر چاوێری سەرۆک کۆماری میسڕ عبدالفتاح سیسی و بە ئامادەبوونی دکتۆر شێخ ئوسامە ئەلئەزهەری وەزیری ئەوقافی میسڕو دکتۆر شێخ نظير محمد عياد موفتی میسڕو بەشداری چەندین سەرکردەو وەزیرو نوێنەرو گەورە زانایانی 80 وڵاتی جیهانی ئیسلامی و موفتی و زانایانی میسڕ لە رۆژانی 2و3ی ئەیلولی 2026 لە وڵاتی میسڕ بەڕێوە چوو، کە تێیدا چەندین توێژینەوە پێشکەش کراو بە چەندین راسپاردە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

نوێ

بابەتی پێشنیاركراو

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری قەدەغەکردنی سەرجەم ماڵپەڕو ئەپلیکەیشنەکانی...