ئیمشەو 11ی6ی2026 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری سۆران و باڵەکایەتی؛ مامۆستا مەلا ئەحمەد بێشەیی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌ی هاوخەمی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەحمەد خدر ئاغا بێشەیی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستا و کەسایەتی ئایینپەروەرو خواناس (مامۆستا مەلا ئەحمەد بێشەیی)مان پێگه‌یشت، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئیمشەو لە شاری سۆران کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی دیار‌و دڵسۆز‌و دیندارو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی بوو، لە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی باشی کردووەو هەمیشە لە هەستی کوردایەتی کەسێکی هاوسۆزو بەخەم بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
11ی6ی2026




